به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “ئه‌میرحسێن یوسفی” دانیشتووی شاری ئیلام كه به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ر به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ئازاد كرابوو. شایانی باسه، “ئه‌میرحسێن یوسفی” ده‌رچووی بواری ئه‌ده‌بیاتی عه‌ربی یه و پێشتریش له تاقیكردنه‌وه‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش بێبه‌ش كرابوو.