لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سیاوەش عەینی” ، “کەیوان ئەنداز” و “کامیل سه‌یدا مه‌سكه‌ن” خه‌ڵكی ورمێ دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکانیان لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرانەوە.
به پێی راپۆرته‌كان “سیاوەش عەینی” مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی “حاج عەبدووڵا رۆستەم زادە” لە شاری مەهابادە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە دەستبەسەر کرابوو. هه‌روه‌ها “کەیوان ئەنداز” خوێندکاری رشتەی زمانی ئینگلیزی زانکۆی تەورێزە کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا میدیایی نەکراوەتەوە. شایانی باسه، “كامیل سه‌یدا مه‌سكه‌ن” سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانبار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە گوازراوەتەوە.