به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی سه‌ڵماسی به‌ناوه‌كانی ئه‌كبه‌ر و ڕه‌سووڵ ڕه‌شیدی سه‌رجه‌م به ٣٦ ساڵ زیندان و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌ڵماسیشی به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەکبەر و ڕەسووڵ ڕەشیدی، ٣٣ ساڵ و ٣٥ ساڵ تەمەن، دوو برای خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ورمێوه، سەرجەم حوکمی ٣٦ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دیوانی باڵاوه وەک خۆی پەسەند کراوە و لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێوه، بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە. هه‌روه‌ها لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی شاری پیرانشار، هاووڵاتییەکی بە ناوی “سەید ڕەزا ئەحمەدی” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردووه. شایانی باسه، دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، کۆبوونەوەی دادگایی‌کردنی دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەڕێوە چوو و حوکمی ٥ ساڵ زیندانییەکەی ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.