لە چوارچێوەی سزاکانی توركییه بەسەر ئەو کەسانەی كه تۆمەتباربوون بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکەی (15)ی جوولای، دادگای ئەو وڵاتە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ١٦ تۆمەتباردا سەپاند.
میدیاکانی توركییه بڵاویانکردووهتهوه، دادگای پێداچوونهوه بڕیاری سزادانی هەتاهەتایی بۆ ١٦ كهس كه به ئهنجامدانی كودهتا تۆمهتباركراون پەسەند كردووه، بە جۆرێک ١٤ کەسیان بەسزای هەتاهەتای توند و دوو کەسەکەی دیکەش بەسزای هەتاهەتایی. شایانی باسه، ئهم كهسانه به تۆمهتی “پلان داڕشتن بۆ کودەتا، پێشێلکردنی دەستور و ئەندامێتیی له بزووتنهوهی “فەتحوڵڵا گولەن” ئهم سزایهیان بهسهر دا سهپاوه. هاوکات دادگا بڕیاریدا بەسزای ١٥ ساڵ زیندانی کردن بۆ “ئادەم حەدوتی” فەرماندەی یەکەمی سوپای دووەمی توركییه، بەتۆمەتی هاوکاری و بەشداری لە کودەتاکەی توركییهدا. ناوبراو پێشتر بەرپرسی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەی “سوری ئامەد”یش بو. جێگهی ئاماژهیه، مانگی ژۆئهنی رابردووش دادگای توركییه سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ١٥١ تۆمەتباری کودەتا شکستخواردوەکە دەرکرد، کە زۆرینەیان بەرپرسی ئەمنی و سەربازی پێشوی توركییه بوون.