به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “سه‌لاح به‌هرامییان” هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ، له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌زیری مه‌حكووم كرا.
“سه‌لاح به‌هرامییان” خه‌ڵكی گوندی “گهندویلا”ی سه‌ر به شاری شنۆیه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌ڵێوه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.