
لاوێکی خەڵکی شاری مه‌هاباد بە ناوی “بێهنام ئەلیاسی”، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری مه‌هاباد به “هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژبه ڕژیم” تۆمه‌تبار كراوه. شایانی باسه، بێهنام ئەلیاسی له ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردووش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
