کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حۆكمی ٣٨ ساڵ زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سنه‌

“سومەیە کارگەر”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئیلام، لەگەڵ چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “ناهید تەقوایی”، “بەهارە سلێمانی”، “نازەنین محەممەدنژاد” و “مێهران ڕەئووف”، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای تاران، سەرجەم بە ٣٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،‌  ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی “بەشداری لە ئیدارەکردنی گرووپی نایاسایی و چالاکیی پڕۆپاگەندە دژی نیزام” تاوانبار و “ناهید تەقوایی” و “مێهران ڕەئووف”، بە ١٠ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری، “سومەیە کارگەر” و “بەهارە سلێمانی”  بە ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانیی تەعزیری، “نازنین محەممەدنژاد” بە ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری، مەحکووم کراون.