لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “جەلال نامداری” خەڵکی کرماشان و “سەعید خالیدی” خەڵکی پاوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی گه‌ڵاڕێزانی ٩٨ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ڕژیم له كرماشان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان دژی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ” و هه‌روه‌ها “هاندانی خه‌ڵك دژی ده‌سه‌ڵات” سه‌رجه‌م به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.