کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان و شه‌للاق به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ ئیسفه‌هان

34h

34h

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، “حه‌مید ڕه‌زا ڕه‌حمه‌تی”، ئه‌ندامی كانوونی سینفی موعه‌لیمان له‌ شاری ئیسفه‌هان، به‌ زیندان، شه‌للاق و سزای ماڵی مه‌حكووم كرا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ شارستانی “شه‌هره‌زا” به‌ ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌للاق له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك و ٢٠ ملیۆن جه‌ریمه‌ی نه‌خدی، مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو پێشتر بۆ ماوه‌ی ٩ ڕۆژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی موعه‌لیمان له‌ جه‌ریانی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریدا، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری “شه‌هره‌زا”، ده‌ستی دابووه‌ مانگرتنی تاكه‌كه‌سی و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردن و تۆمه‌تباركردنی ناوبراو له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.