له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “مۆرتزا حه‌ق به‌یان” چالاكی میدیایی و مه‌ده‌نی شاری سنه، له لایه‌ن له‌قی ١٠٤ی دادگای ئه‌و شاره، به تۆمه‌تی “ناسزا دژی به‌پرسانی ئۆستانی كوردستان و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌سنادی ده‌وڵه‌تی”، حۆكمی ٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و ٩٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم بوو، هه‌روه‌ها ١٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ماوه‌ی ٦٧ ڕۆژ له زیندانی تاكه‌كه‌سی به‌ندكرابوو. ناوبراو دواتر به وسێقه‌ی ٢٦٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. شایانی باسه كه ناوبراو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاناڵی تیلگرامی “اعمك” بۆ(له قاودانی شێوه‌ی كاری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كوردستان” بووه و به هۆی چالاكی له‌و كاناڵه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێی ئاماژه‌یه كه “مۆرتزا حه‌ق به‌یان” له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له ساڵی پار به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر دا سه‌پێندرا.