لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم له پارێزگای ورمێ، سزای یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی وڵاتی به‌سه‌ر “سمکۆ مەعروفی” چالاکوانی ژینگەپارێزی خەلکی شاری بوکان سه‌پاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سمکۆ مەعروفی”، چالاکوانی بواری ژینگە و ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “وڵات”، لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لەلایەن دادگای ڕژیم لە شاری بۆکان به تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ئه‌و حۆكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه لە شاری بوکان دەستبەسەر و ڕۆژی 17ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە کەفالەت ئازاد کرابوو.