ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گوڵان، “ئەمین ماسووری”، نووسەر، لێکۆڵەر و چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری “خۆڕه‌م ئاوا”ی لوڕستان، لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه ٩ مانگ زیندانیی تەعزیری و دانی ٦ ملیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەردا سەپا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە ١٢ی سەرماوەزی ٩٩، لەلایەن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، لە ماڵەکەی خۆیدا و بە لێدان و ئەشکەنجە دەستبەسەر کرا و بە پشکنینی ماڵەکەی هەندێک كه‌لوپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان لەوانە مۆبایل، کتێب و ژمارەیەک لە بەرهەمە هونەرییەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار به هۆی داكۆكی كردن له مافی قۆربانیانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو.
