به پێی ڕاپورته‌كان، “په‌ره‌ستوو مۆعینی”، “زه‌هرا سه‌فایی” و “مه‌سعود مۆعینی”، سێ چالاكی سیاسی له لایه‌ن له‌قی ٢٣ی دادگای ڕژیمه‌وه له تاران سه‌رجه‌م به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
به پێی ئه‌م حۆكمه ئه‌م سێ كه‌سه هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی نیزام”، به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و به تۆمه‌تی “چالا ته‌بلیغی دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، “زه‌هرا سه‌فایی” سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئیتهامانه، به تۆمه‌تی “ته‌وهین به خامنه‌یی و خۆمه‌ینی” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه و جێی ئاماژه‌یه ئه‌م سێ چالاكه سیاسیه هه‌روه‌ها به قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندام بوون له ئه‌حزابی سیاسی و ڕێكخراوی ئیجتیماعی مه‌حكووم كراون.