رۆژی دووشهممه ٢٥ی ڕهشهممه، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو” سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “مێعراج مورتەزایی” و “هیوا عەزیزپوور” لەلایەن دادگای ڕژیمهوه سهرجهم سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو سزایە لەلایەن دادگای ڕژیم له مەریوان به تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له جیزبه نهیارهكانی ڕژیم” بە سەر ئەو دووکەسەدا سەپاوە. جێی ئاماژهیه، “مێعراج مورتەزایی” پێنج شەممە ٩ی گەلاوێژی ئهمساڵ دەستبەسەر و دواتر بە بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و “هیوا عەزیزپوور” ڕۆژی پێنج شممە ٢٠ی خەرمانان دەستبەسەر و بە بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.