ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، “ئه‌یاد كاكه‌یی”، سه‌رپه‌رشتی كانوونی پارێزه‌رانی هه‌ولێر و یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری “قادر قادری” ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند:”سێ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕووداوه له لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و دوو كه‌سی دیكه له یارمه‌تیان داون، هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و تاوانبارانه بریتیه له : “عۆسمان فه‌تاح قادر” ناسراو به “مه‌لا عۆسمان” و خه‌ڵكی پیرانشار، “سه‌لام مه‌حموود قادر” و “سلێمان ئیبراهیم سلێمان” خه‌ڵكی باشووری كوردستان، سێ تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و ڕووداوه‌ن كه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، “بارزان بۆرهان ئیسماعیل” و “عایشه محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن” دوو دانیشتووی باشووری كوردستانن كه هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.