بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی ١٠ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری كامیاران لە لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، حوکمی ٨ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بۆ سێ کەس لهم چالاكانه دهركرا.
بە پێی ئەو حوکمە، “ئامانج قوربانی” رۆژنامەنووس و كارمهندی ئیدارەی ژینگەپارێزی کامیاران حوکمی ٣ مانگ و یەک رۆژ زیندان، “فازل قەیتاسی” حوکمی ٢ مانگ زیندان و پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و “سیروان قوربانی” حوکمی ٣ مانگ زیندان و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه، ئەم سێ کسە لەگەڵ ٧ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “بەختیار کەمانگەر، هادی کەمانگەر، عیسا فەیزی، مێهدی قوبادی، ڕاشد مونتەزەری، خالید زەمانی و فەرزاد حسێنی” بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی میللی” دادگایی کرابوون. جێگای ئاماژەیە کە ئەو ١٠ هاووڵاتییە لە مانگهكانی بەفرانبار و ڕێبەندانی ساڵی ٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بە دانانی وهسیقه ئازاد كرابوون.