كه‌یوان سه‌میمی، سه‌رنووسه‌ری بڵاوكراوه‌ی “ئێرانی فه‌ردا” و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ڕژیم له تاران به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌یوان سه‌میمی، له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی گوڵانی ساڵی ٩٨ واته ڕۆژی جیهانیی كرێكار، له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌س له به‌شداربووی دیكه كه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس دا ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، ده‌ستبه‌سه‌ر و له ڕێكه‌وتی ٢٧ جۆزه‌رداندا به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو.