به پێی ڕاپۆرتهكان، دارا ڕەشیدی خەڵکی شاری سەردەشت کە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیرابوو، لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لەلایەن لقی ٣ی دادگای ورمێ، بە تۆمەتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه. شایانی باسه، دانیشتنی دادگای ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ ئەنجام داوە و ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ حوکمەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. جێگهی ئاماژهیه دارا ڕەشیدی پێشتریش هەر بەو تۆمەتە بۆ ماوەی ٧ ساڵ زیندانهكانی نەغەدە و ئورمیە بەند کرابوو.