به پێی ڕاپۆرتهكان، “زارا محەممەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـــ کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بە تۆمەتی “دانانی دەستە و گرووپ دژ بە نیزام بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی” لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنە، به ١٠ ساڵ زیندان مهحكووم كرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دوایین دادگایی کردنی “زارا محەممەدی” ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ٩٨، لە لقی ١ی دادگای شاری سنە بەڕێوەچووبوو و ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانییەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ٩٨، بە دانانی وهسیقهی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، “زارا محەممەدی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردانی پارهكه لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و هەتا ڕێكهوتی ١٠ی پووشپەڕی هەمان ساڵ لە شوێنیکی نادیار لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو و دواتر بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا و شوێنی ڕاگیرانەکەی دواتر بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندرابوو.