به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، “ئارمان غه‌فووری” ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، حوکمی بەندکران و شه‌لاقی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی مەریوان، “ئارمان غەفووری” رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوانی، بە بێ ئامادەبوونی خۆی و پارێزەرەکەی به ٦ مانگ زیندان و ٢٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ئەم حوکمە بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لە رێگەی بەشداری لە كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیی دژ بە هێرشی تورکییە بۆ سه‌ر عەفرین بەسەریدا سەپێندراوه.