فه‌ریبا عادڵخاه، نووسه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی له زیندانی ئێڤین به تۆمه‌تی “چالاكیی ته‌بلیغی دژبه نیزام و كۆبوونه‌وه و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له تاران به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٨ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له ماڵی خۆی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م حوكمه ته‌نانه‌ت له قۆناغی پێداچوونه‌وه‌شدا ته‌ئید بكرێت، به پێی مادده‌ی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی، ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێت.