له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی “ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین”ی شاری کامیاران، لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “سیروان ئیبراهیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامیاران، لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری سنە حوکمی ٣ ساڵ زیندانی به تۆمهتی هاوكاری كردن لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، سەپێندراوە. ناوبراو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ئهمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانان دوای دوو مانگ و نیو بەندکران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.