کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ كرماشان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ كرماشان

ڕۆژی یەک شەممە ٢٩ی پوشپەڕ ، شارام سەفەری، ڕۆژنامه‌نووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرام له‌  شاری کرماشان سزای ٩١ رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی زانیاری ناڕاست و تێکدانی ئاسایشی گشتی” لەلایەن لقی ١٧ی دادگای ڕژیم لە شاری کرماشان ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە، شارام سەفەری، پێشتر سزای ٩١ رۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو و پاشان ئەم سزایە لەلایەن دادگەی پێداچوونەوە بۆ زیندانی تەعلیقی یاخود راگیراو گۆڕدرا.