به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “ئەحمەد قوربانی پوور” ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره، حوکمی ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر داسه‌پاوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمه‌كه بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست، لەلایەن دادگای سەرەتایی دادگوستەریی سەقز، به ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی بلاسه، ئه‌حمه‌د قوربانی پوور لە کەناڵێكی تێلێگرامی، هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به کارشکێنییەکانی لێژنەی بەڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقزی بڵاوكردبۆوه و پاش سکاڵای لێژنەی بەڕێوەبەریی ”تعاونی“ سەقز، بانگی دادگا کراوە.