به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سهرپۆل زههاب سەر بە ئۆستانی کرماشان، لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ئاماری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “شارام سەفەری”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سهرپۆل زههاب لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی”، حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، “شارام سەفەری” پۆستێکی لە ئێکاونتی ئینیستاگرامی خوۆی بڵاو کردووەتەوە و وتوویە کە تانەم لەو حوکمە داوە و بڕیارە دادگای پێداچوونەوە، دانیشتنی لە سەر بکات. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلیوەی ئهمساڵ، دوای ئەوەی زانکۆی زانستە پزیکشییەکانی کرماشان سکاڵای لەسەر ناوبراو تۆمار کردبوو، بانگی دادگای ئەو شارە کرا و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، بە دانانی وهسیقهی ٦٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.