به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار چالاکی فەرهەنگی خه‌ڵكی شاری كرماشان کە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. له لایه‌ن دادگاوه حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار چالاکی فەرهه‌نگی بە ناوەکانی “شەهریار تەهماسبی، ئەردەشیر موسەوی، مستەفا باقری ئاشنا و ئەرسەلان هدایەتی” لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هەر کامەیان حوکمی ٩ مانگ زیندانیان بە سەردا سەپاوه. شایانی باسه، ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له کرماشان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” و “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و ئه‌منییه‌تی کۆمەڵگا” بەسەر ئەو چوار کەسەدا سەپاوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەو چوار چالاکە لە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و هاوکاری لەگەڵ حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بێ بەری کراون. ئەو چوار چالاکە فه‌رهه‌نگییه ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧یش لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوون.