به پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هرام سه‌فه‌ری” رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگرامی “ڕاوێژپرێس”، کە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ به تۆمه‌تی “بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و تێکدانی بیروڕای گشتی” لە ڕێگەی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ویرووسی کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستبەسەر کرابوو، سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی بەسەر داسەپا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌هرام سه‌فه‌ری” خه‌ڵكی شاری “سه‌رپۆلی زه‌هاب”ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان له ٢٥ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن دادگای شاری کرماشان، بانگهێشت و تا کۆتایی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەری، به دانانی بارمتەی ٦٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.