کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكی مافی ژنان له‌ ئێران

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكی مافی ژنان له‌ ئێران

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكی مافی ژنان له‌ ئێران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “ڕەها ئەحمەدی” چالاکی مافی ژنان لە ئێران، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوه‌.

“ڕەها ئەحمەدی” پێشتر کە لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ تاران حووکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی پشتڕاست کرابوویه‌وه‌. “عەلی شەریفزادە”، پارێزەری “ڕەها ئەحمەدی”، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە تویتەری تایبەتیی خۆیدا ڕایگەیاندووه‌ کە حوکمی ٢ ساڵ زیندانی ئەو چالاکەی مافی ژنان کە پێشتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم، بە تۆمەتی وەڕێخستنی کۆبوونەوە و تێکدانی نەزمی کۆمەڵگە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداوچوونەوە حوکمەی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ناوبراو یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە پەیوەندی لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو. بە وتەی پارێزەرەکەی، ئەو چالاکەی مافی ژنان کە نزیک بە ٩ مانگە لە گرتوخانەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراوە، تا ئێستا تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش مافی مەرەخەسی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێنەدراوە.