کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌ریوان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر چالاكێكی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “پەروین ئەدوایی” چالاکی مەدەنی و دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەرییی ڕژیمه‌وه‌ حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “پەروین ئەدوایی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵان چالاکی هەبوو و ماوەیه‌ک له‌وه‌ پێش لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی ڕێبەندانی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروردەی شاری سنە کراوە. ناوبراو خەڵکی گوندی سەلێنی سەوڵاوا، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی خەزەڵوەر، دوای سێ مانگ زیندانی بوون، بە دانانی بارمەتی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد بوو.