کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر پێنج چالاكی مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار چالاکی مەدەنیی بە ناوەکانی “ئیرج ڕەحیم‌زادە، فەردین کەریمی، ئارمین ئەسپرلووس و ئارمان وەفایی” لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، هەر کامەیان بە سێ مانگ و ١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون و “ئەفشین شێخ‌ئیسلامی وه‌ته‌نی”ش بە مانگێک زیندانی مەحکووم کراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو ٥ چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، “کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی میللی” و “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەفشین شێخ ئیسلامی‌وەتەنی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٩٧ لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری٩٧، ئیرج ڕەحیم‌زادە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کان لە شاری مەریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، سەرەتای مانگی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد کرابوو. ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ٩٧ش، فەردین کەریمی و ئارمین ئەسپرلووس، لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی سپای پاسدارانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و  دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئەو ئیدارەیە کرابوو. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئارمان وەفایی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.