به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران کە ساڵی ڕابردوو لە ئۆستانی مازهندهران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “جەلال ڕوستەمی” دانیشتووی شاری کامیاران لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، به ٦ ساڵ زیندان مهحكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە بە سەرنجدان بە یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو جێبەجێ دەکرێت. پێویسته ئاماژه بكرێت كه جەلال ڕوستەمی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی پارهكه، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕامسەر لە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و دوای نزیک بە ٣ مانگ بەندکرانی، بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.