به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەمشارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی توركییه بۆ سەر ڕۆژئاوا، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئەحمەد شەکەری” لەلایەن دادگای ڕژیم لهشاری ئیلام بە تۆمەتی “بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو شارە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی هێرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوا” و ههروهها “تێکدانی بیروڕای گشتی” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، ئەحمەد شەکەری ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە كراوه.