به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی گوندی “تەختی زەنگیـ”ـی کامیاران بە ناوی “ڕۆستەم ئیبراهیمی”، لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنه بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئهم دادگایه ناوبراوی بە “هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووە. پێویسته بوترێ كه “ڕۆستەم ئیبراهیمی”، سەرەتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.