به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به ٦ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوی “خه‌یره‌ت په‌رواز” ته‌مه‌ن ٣٠ و دانیشتووی گوندی “نێ” كه ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆتاییه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕ به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٦ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكووم كرا.