به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ، لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، سزای بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
بە گوێرەی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی خەڵکی “ئیسلام ئابادی” ورمێ بە ناوی “ئیحسان عەبدی زادە” تەمەن ٢٥ ساڵ، لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ئه‌مشاره‌وه، سزای ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه، ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی ٧٠ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانانی ساڵی ٩٧،دادگای ڕژیم ٣٤ کەس لەوانەی کە بە تاوانی ناڕەزایەتیی ده‌ربڕین بە دەسترێژی نازمێكی مه‌دره‌سه‌ی “راه شهدا” بۆ سەر کچیکی تەمەن ١٢ ساڵ دەستبەسەر کرابوون، سەرجەم به ٥٠٣ ساڵ زیندان، هه‌زار و ٨٨٠ زەربە شه‌لاق و بڕی ٢٧ ملیۆن تمەن پاره مه‌حكووم كردبوو.