کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ كامیاران١

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری كامیاران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوه‌.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “خالید زەمانی” دانیشتووی شاری کامیاران لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی”، سزای پێنج ساڵ زیندانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپێندرا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “خالید زەمانی” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەری پاره‌كه‌، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری کامیاران دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ دەستبەسەر کران، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.