به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه پێشتر له لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوكمی شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له دادگای پێداچوونه‌وه به چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “نادر مه‌جیدیان” دانیشتووی شاری سه‌قز پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژ ساڵی ٩٥ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٥٠ ڕۆژ، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوو. شایانی باسه، “شه‌هرام مه‌جیدیان” برای نادر مه‌جیدیان كه وێڕای ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سه‌قز، به چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.