به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “تارق ڕه‌حیم پوور” دانیشتووی شاری سنه، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری سنه به چوار ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و ساڵێك زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به چوار ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سكاڵای سپای پاسداران و سووكایه‌تی به مه‌ئمووران، به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. تارق ڕه‌حیم پوور ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان وێڕای براكه‌ی واته “بێنامین ڕه‌حیم پوور” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن و تمه‌نی و براكه‌ی چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌و به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوون. به پێی هه‌واڵێكی دیكه، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “باپیر به‌رزه” و “كه‌یوان نژادڕه‌سووڵ” له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ، حوكمی هه‌ركامیان له چوار ساڵه‌وه بۆ دوو ساڵ و نیو كه‌م كرایه‌وه.