به پێی ڕاپۆرتهكان، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئەحەد نیکجوویان” تەمەن ٢٣ ساڵ، لە لایەن دادگای ڕژیم له شاری تاران، بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگای ڕژیم ناوبراوی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی داسەپاو بەسەر ئەو هاووڵاتییە ڕاگەیاندووە. ئەحەد نیکجوویان ساڵی ٩٥ لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعات بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو.