لقی سێی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر هاووڵاتییەکی خهڵكی شاری شنۆ بە ناوی “حسێن عەبدوڵلازادە” تەمەن ٢٦ ساڵ سەپاند.
به پێی ڕاپۆرتهكان، دادگای ڕژیم ناوبراوی بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تاوانبار کردووە. دادگاییکردنی “حسێن عەبدوڵلازادە” ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان لە لقی سێی دادگایی ورمێ بەڕێوە چووبوو. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو و حوکمی دادگایان پێ ڕاگەیاندبوو.