ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “چۆڕ”ی مەریوان بە ناوی “مووسا یووسفی” لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره، بە یه‌ك ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مووسا یووسفی” بە بێ ئامادەبوونی لە دادگادا، حوکمی یەک ساڵ زیندانیی بۆ بڕدراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، مەحکووم کراوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو پێشتر چەند جارێک لەلایەن ناوەندە ئه‌منییه‌کانەوە بانگهێشت کرابوو.