به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری كرماشان، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فه‌رهاد مه‌جیدزاده” له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری كرماشان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ٨٧ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٢٠ ملیۆنی له زیندان ئازاد كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، سێ چالاكی مه‌ده‌نی شاری بۆکان کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ و لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەوشارە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کرابوون، حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپا. بە پێی ئەو حوکمە، “شاهۆ خزری بە یەک ساڵ زیندان، هومەن فەیزی بە ٤ مانگ زیندان و هاوژینەکەی بە ناوی “ژاکا ئیسماعیل پوور” بە ٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراون.