کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

سنه

پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019

سنه

به‌پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا، چالاکێکی مەدەنیی به‌ ناوی “محه‌ممه‌د سدیق ڕۆسته‌می” بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ ده‌كرێت.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی یەکی دادگای شاری سنە، بە تۆمەتی “سووكایه‌تی كردن به‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم”، ئەم حوکمەی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. شایانی باسه‌،  بانگهێشتنامەی دادگا، له‌ ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە نێردراوە.