کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر كچێكی تازه‌لاو له‌ ورمێ

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر كچێكی تازه‌لاو له‌ ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی ورمێ کە لە ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ دایکی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگیراون، بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گه‌ڵارێزان، “ئایناز زارع”، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی ورمێ کە تایبەتە بە مناڵان و تازه‌لاوان، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. شایانی باسه‌، ناوبراو لە کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی، لە مافی هەبوونی پارێزەری هەڵبژێراوی خۆی بێبەش بووە.