کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر عێرفان مۆرته‌زایی به‌ندكراوی سیاسی

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر عێرفان مۆرته‌زایی به‌ندكراوی سیاسی3

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “عێرفان مورتەزایی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ حوكمی ٢ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە لایەن دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی “ئەندامێتیی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، مەحکووم کراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە وه‌سیقه‌ی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.