کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتیی له‌ مه‌هاباد

صدور حکم حبس علیه دو فعال سیاسی در مهاباد2

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی ” سالار و سامان غەزالی”، لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له‌مشاره‌، هەر کامەیان بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.

دادگا ئەو دوو هاووڵاتییە کە برای یەکترن، بە تاوانی “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “بانگەشە دژی نیزام” تۆمەتبار کردووە و ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار دەرچوونی ئەو حوکمە بە ناوبراوان ڕاگەیەندووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “هاوکاریی له‌گه‌ڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو. شایانی باسه‌، ئەم دوو كه‌سه‌، پاش دەستبەسەر كرانیان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و دواتر پاش ٧٥ ڕۆژ لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کران. پێویسته‌ بوترێ كه‌ “سالار و سامان غەزالی” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان” بێبەری کراون.