دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە له وهرزی بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای زیندانیان بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شێلم جاڕانی پیرانشار بە ناوەکانی “عەباس سدیقی” و “عومەر خاکزاد” لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم”، هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه، “عەباس سدیقی” ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگی گوڵان و “عومەر خاکزاد” ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه دەستبەسەر و هەر دووكیان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوون.