به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خهڵكی پیرانشار لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه بە تۆمەتی “سیخۆڕی” حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوه.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوهی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “نەوید سەید محەممەدئ” و خالێد سەید محەممەدی” کە ئامۆزای یەکترن، لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوە بە تۆمەتی “سیخۆڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان” هەر کامەیان به ٧ ساڵ زیندان مهحكووم كراون. جێگهی ئاماژهیه، ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی شەممە ١٣ی مانگی گوڵانی ئهمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانیان گوازرانەتهوه بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ و دوو حهفته لەمەوبەر پاش کۆتایی لێکۆڵینەوەکان، بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزراون.