ڕاپۆرته‌كان له شاری سه‌قز باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز له لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌مشاره‌وه بە زیندان مەحکووم کراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ”ی شاری سەقز بە ناوەکانی “فایەق یووسفی” و “هادی محەممەد زادە”، لە لایەن دادسەرای گشتیی ڕژیم له‌مشاره به تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌نده له‌دژی نیزام”، بە زیندان مەحکووم کران. شایانی باسه، “فایەق یووسفی” بە ١٠ مانگ و “هادی محەممەدزادە” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری لەگەڵ هەژمارکردنی ڕۆژانی پێش لە دەستبەسەرکرانیان مەحکووم کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەم دوو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز، مانگی پووشپەڕی ئەمساڵیش، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە بەتۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوون.