لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری سنە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە، حوکمی سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانیی بەسەر “فەردین مەولوودی”دا سەپاند.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، فه‌ردین مه‌ولوودی دانیشتووی شاری سنه پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن بووە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو.